میران به‌كر به‌توندی وه‌ڵامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌داته‌وه
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده كحولییه‌كانی دایه پاڵ میران به‌كر و ورده‌كاریی ڕووداوی ئه‌شكه‌نجه‌دانی گێڕایه‌وه، به‌توندی هاته ده‌نگ و كۆی بڵاوكراوه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه میران به‌كر، سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، ئه‌م بەیاننامەی برادەرانی راگه‌یاندنی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی دەریانکردووە، ئازاری زیاترە لە لێدانەکە، ئاخر من لە هەناوی میدیایی گەورەبووم، تێدەگەم ئەگەر یەک تۆزقاڵ خراپی و بەڵگەیەکی خراپییان لەسەر من هەبووایە، بە بێ دوو دڵی دونیایان تێدەگەیاند، بەڵام هیچیان نەدۆزییەوە، دەڵێن: "سەرخۆش بووە!"
ناوبراو له بڵاوكراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، نازانم چ دەبەنگ و بێ عەقڵەک، ئەو بەیت و بالۆرەی نووسیوە، ئاخر گریمان بێ هۆش بووم، دەبێت تورەگەم بخرێتەسەر؟ یان بە سێ چوار سەیارە و دەیان چەکدار لێمبده‌ن، یان کەلەپچە بکرێت؟ دوایی کەی ئیشی ئاسایش و ئۆپەڕاسیۆنە، تەداخولی کاری وەها بکەن؟ ئیدی من دەمزانی هەر ئەوە دەڵێن، باشبوو نەیانگووت، دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەریشی پێبووه.