پایتەخت

پاسپۆرتی سلێمانی داوایەکی خێرا له‌ هاووڵاتییانی چەمچەماڵ دەکات

پاسپۆرتی سلێمانی داوایەکی خێرا له‌ هاووڵاتییانی چەمچەماڵ دەکات
کورتە

دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەوە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی چەمچەماڵ کارەکانیان وەستا، پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەکانی هاووڵاتییانی چەمچەماڵ ڕایی دەکات

پاسپۆرتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییانی چەمچەماڵ دەکات، ئەگەر بەهۆی لافاوەوە پاسپۆرتەکەیان ئاو بردوویەتی یان تووشی گرفتی لەکارکەوتن بووەتەوە سەردانیان بکات، تا بەیەک ڕۆژ مامەڵەکەیان بۆ تەواو بکات و پێیان بداتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا لە هاووڵاتییانی دانیشتووی چەمچەماڵ دەکەین کاتێک مامەڵەی پاسپۆرتیان هەیە و سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی دەکەن، داواکارین لە بەڕێزیان لە کاتژمێر 8:30 بەیانی لە ناو بەڕێوبەرایەتیمان ئامادەبن، بۆ ئەوەی بتوانین تەواوی مامەڵەکانیان لە ماوەی یەک رۆژدا بۆ تەواو بکەین و هەمان رۆژ پاسپۆرتەکەیان بدەینەوە.

لەبڵاوکراوەیاندا ئامانجی ئەم کارەیان ڕوونکردووەتەوە و نووسیویانە، دەمانەوێت خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانی خۆشەویستی سنووری چەمچەماڵ بکەین و بەهۆی درەنگ هاتنیان کارەکەیان نەکەوێتە رۆژێکی دیکە، کە بەهۆیەوە توشی زەحمەتی و خەرجی زیاتر دەبن.

18 کانونی یەکەم 2025 12:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026