5 كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوورخرانه‌وه
لە کۆی ئەو 9 کەسەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید کرابوون، تەنیا چواریان ماونەتەوە
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 9 كه‌س بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كاندید كرا بوو، به‌ڵام ڕۆژنامه‌یه‌كی عێراقی به پشت به‌ستن به زانیاری نێو لایه‌نێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای ده‌كات، 5 كاندید دوورخراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌شێك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڵاویكرده‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ‌یان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌ی كاندیده‌كانیان بۆ 4 كاندید كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه عێراقییه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌نێو ئه‌و 4 ناوه‌ی كه كاندیدن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ته‌نیا ئه‌حمه‌د ئەسەد، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سوودانی و كاندیدی ده‌رچووی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناوی هێندراوه و گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ناوی چوار به‌هێزترین كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی بڵاوكرده‌وه، كه بریتین له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، نووری مالیكی، حه‌یده‌ر عه‌بادی و مسته‌فا كازمی.