گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان پێکردەوە
دوای ماوەیەک لە وەستانی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ ئەڵمانیا، وادەی دەسپێکردنەوەی گەشتەکان ئاشكرا کران
له‌گه‌ڵ ئاسایی بوونه‌وه و چالاك بوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گه‌شته‌كانی سلێمانی بۆ ئه‌ڵمانیاش ده‌ستی پێكرده‌وه و ورده‌كارییه‌كه‌یشی ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دانا محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا هاووڵاتییان ده‌توانن گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه بۆ شاری دۆسڵدۆرف له ئه‌ڵمانیا بكه‌ن و له هه‌فته‌یه‌كدا گه‌شتێكی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له 16ی 12ی 2025 و دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی ڕاسته‌وخۆ له نێوان سلێمانی و دۆسڵدۆرف دوای نزیكه‌ی سێ ساڵ ئه‌نجام درا و بریاریشه له 23ی 12ی 2025 دووه‌م گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ به‌رێوه‌بچێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2023ه‌وه به‌هۆی ژماره‌یه‌ك هۆكاری سیاسی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وه‌ستێندرا و له 3ی 11ی 2025 گه‌شته‌كان ده‌ستییان پێكرده‌وه.