پایتەخت

سەنتەری میترۆ یان سوپەر مارکێتی میترۆ؟!

سەنتەری میترۆ یان سوپەر مارکێتی میترۆ؟!
کورتە

نووسەرێک ڕەخنە لە سەنتەری میترۆ دەگرێت و دەڵێت: لە بری ئەوەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان بکات، ئێستا بووەتە شوێنێکی قازانج ویست و پارە پەرست

وتار؛ ئاکام جەمال، نووسەر و رەخنەگر

سەنتەری میترۆ یان سوپەر مارکێتی میترۆ؟!

 

سەنتەری میترۆ یان سوپەر مارکێتی میترۆ؟ هیچ کەس نییە حەز نەکات سەنتەرێک لە کوردستان هەبێ بەرگری لە رۆژنامەنوسان بکات بەبێ جیاوازی و دەسەڵات و هەموو لایەک حەزەری لێبکات.

سەنتەری میترۆ لە سلێمانی لە لایەن کۆمەڵێک گەنجەوە بۆ ئەو مەبەستە دروستبوو و سەرەتایەکی باشی هەبوو، بەڵام بەداخەوە لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا خەڵک لێی تێکچووە لەگەڵ سوپەرمارکێتی میترۆ، چونکە بووەتە شوێنێکی قازانج ویست و کێ پارەی پێبدات، بە دڵی ئەو قسە دەکات.

کێ کرێ خانووەکەی سەنتەری میترۆ بدات، ئەوە زمانحاڵی ئەوە، کێ زیاتر شتی لێبکرێ ئەوە بەرگری لەو دەکات و کێ زەریبەی لێ وەرنەگرێ ئەوا پشتوانی دەکات.

سەرۆکی رێکخراوی بەرگری لە رۆژنامەنوسانت بینووە لە یەککاتدا وتەبێژی راستەوخۆی سەرمایەدارێک و میدیایەک و حیزبی شیوعی و هەروەها وتەبێژی ناڕاستەوخۆی نێوان مەسولەکانی پارتی و یەکێتی بێت؟

ئەم سەرۆکە، بە یەک هەرەشەش تۆنی قسەکانی دەگۆڕێ و لە هەموو میدیایەک بە دڵی ساحێبەکەی قسە دەکات.

سەنتەری میترۆ جێگەی سوپەرمارکێتی میترۆی گرتوەتەوە کە هەرچەندە داخراوە، بەڵام ناوەکەی هەر ماوە.

17 کانونی یەکەم 2025 10:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026