فیفا: زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری بردەوە
کەمێک پێش ئێستا فیفا بە فەرمی هاندەرانی یانەی زاخۆی وەکو باشترین هاندەری جیهان دەستنیشانکرد
فیفا ئەنجامی پێشبڕکێی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) ئەنجامی پێشبڕکێی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی رایگەیاند و هاندەرانی یانەی زاخۆ، خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانیان بردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی مانگێک دەبێت فیفا، هاندەرانی یانەی زاخۆی وه‌ك یه‌كێك له سێ كاندیدی كۆتایی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی هانده‌رانی فیفا ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پشتیوانی هانده‌رانی یانه‌كه بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌ت منداڵانی توشبوو.
دواتر فیفا لە پێگه‌ی فەرمی خۆی له‌باره‌ی هۆکاری كاندیدكردنی هاندەرانی زاخۆ، نووسی، هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ به‌ر له ده‌ستپێكردنی یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی "حدود" له نێو یاریگای زاخۆ و له چوارچێوه‌ی خولی عێراقیدا، پشتیوانی خۆیان بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه ده‌ربڕی، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی بوكه‌ڵه بۆ نێو یاریگاكه، دواتر پارەی نێو بوکەڵەکان کۆکرانەوە و بەخشران بە منداڵانی نەخۆش.
جێی باسە ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2016 ـەوە لەلایەن فیفاوە داهێنراوە و دەبەخشرێتە ئەو هاندەرانەی کە هەڵوێستی مرۆیی دەنوێنن بەبێ جیاوازی ڕەگەزی و نەتەوەیی و جوگرافی