برایه‌كی كاوه گه‌رمیانی له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی هه‌ڵوێست ده‌ستگیركرا
لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی هەڵوێست ماوەی دوو رۆژە برایەكی كاوە گەرمیانی لە زیندانی ئاسایشە
یه‌كێك له خانمه په‌رله‌مانتاره‌كانی لیستی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی، سكاڵای له دژی برایه‌كی كاوه گه‌رمیانی تۆمار ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، سازگار فه‌ریق، ئه‌ندامی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی سكاڵای له دژی كارزانی ئه‌حمه‌دی برای كاوه ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی تۆمار كردووه و به‌هۆیه‌وه برایه‌كه‌ی كاوه گه‌رمیانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و به فه‌رمانی دادگه ده‌ستگیركراوه و ئێستا لە ئاسایش ڕاگیراوە.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كاروان ئه‌حمه‌د، برای ڕۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی ڕایگه‌یاند، ئه‌م زانیارییه ڕاسته و به‌داخه‌وه ماوه‌ی دوو ڕۆژه كارزانی برامان له‌سه‌ر نووسینی كۆمێنتێك بۆ خانمه په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه و ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره سكاڵای یاسایی له دادگه تۆمار كردووه.