شاره‌وانی مێرگه‌سۆر: ناوچه شاخاوییه‌كان مه‌ترسیدارن و سه‌ردانییان مه‌كه‌ن
شاره‌وانی مێرگه‌سۆر داوایه‌كی خێرا ئاراسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات
شاره‌وانی مێرگه‌سۆر هۆشداری به هاووڵاتییان ده‌دات و داوا ده‌كات، به‌خێرایی له ناوچه شاخاوییه‌كان دووربكه‌نه‌وه و تا ئه‌م شه‌پۆله به‌هێزه‌ی باران بارین كۆتایی پێدێت نزیكی ناوچه شاخاوییه‌كان مه‌كه‌ون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی مێرگه‌سۆر بڵاویكرده‌وه، داوا لە هاووڵاتییانی قەزای مێرگەسۆر بەگشتی دەکەین بۆ کاری پێویست نه‌بێت، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ رووبارەکان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی، کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبوونەوەی ئاوییان لێ دەکرێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌یاندا هۆكاری ئه‌م داوا خێرایه له هاووڵاتییان ڕوونده‌كه‌نه‌وه و نووسیویانه، بەهۆی پێشبیینەکانی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین دەکرێت و له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراوییش هاووڵاتییان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانمانه‌وه بكه‌ن و به‌خێرایی به هانایانه‌وه ده‌چین.
شاره‌وانی مێرگه‌سۆر ئه‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ هاووڵاتییان له‌كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌دا بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو جێهێشتووه:
سەرۆکی شارەوانی 4561257
بەرگری شارستانی مێرگەسۆر 07503713013
نوێنەری شارەوانی 4611583
نوێنەری کۆمپانیە البییە 07504479129