به 10 ملیار كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ژێر پردی سه‌یداوه ده‌هێندرێت
پڕۆژەیەکی 10 ملیار دیناری تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆبوونەوی ئاو له‌ژێر پردی سه‌یداوه جێبەجێ دەکرێت
وا بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره له سه‌یداوه‌ی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ بكرێت و كۆتایی به كێشه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو ژێر پرده‌كه‌ی بهێندرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌رۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ورده‌كاریی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌مان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه و بریاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت و ئاماتج لێی كۆتایی هێنانه به كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ژێر پردی سه‌یداوه و چیتر له‌گه‌ل هاتنی زستان هاوولاتییان تووشی قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكێی نه‌بن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌رۆی هه‌ولێر باس له‌وه‌ش ده‌كات، خه‌رجی پڕۆژه‌كه 10 ملیار دیناره و رێره‌وێكی فراوان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئاوی ژێر پردی سه‌یداوه به رێره‌وی ئاوی شه‌قامی 60 مه‌تری نزیك سایلۆی هه‌ولێر دروست ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ساڵانه له‌گه‌ل هاتنی وه‌رزی زستان و بارینی ڕێژه‌یه‌كی زۆری باران كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له چه‌ندین شوێن ڕووده‌دات و له‌ئێستاشدا حكومه‌ت سه‌رقاڵی دروستكردنی رێره‌وی ئاوه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی رێره‌وی ئاوییان نییه و ده‌یه‌وێت به‌یه‌كجاری كۆتایی به‌م گرفته بهێندرێت.