به‌رگری شارستانی عێراق داوایه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات
لە ترسی دروستبوونی لافاو، به‌رگری شارستانی عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان
به‌هۆی ئه‌و پێشبینییانه‌ی بۆ تێكچوون و ناسه‌قامگیری دۆخی كه‌شوهه‌وای عێراق ده‌كرێت، به‌رگری شارستانی ئه‌و وڵاته داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق ڕایگه‌یاند، بارانێكی زۆر ده‌بارێت و لافاو و بروسكه‌ی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، بۆیه داوا له ته‌واوی هاوولاتییان ده‌كه‌ین له‌كاتیی بارانی به‌خوڕ له‌ماڵه‌كانییان بمێننه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه ده‌ره‌وه، چونكه بروسكه‌ی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و لافاویشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
به‌رگری شارستانی عێراق باس له‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته هاووڵاتییان هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگاكان نه‌كه‌ن و نزیك هێڵ و تێله‌كانی كاره‌باش به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌ی به‌هێزه‌وه و له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیان خۆیان نه‌كه‌ون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوێنێ شه‌ممه‌وه شاره‌زایان كه‌شناسی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی كه‌شناسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی یه‌كجار به‌هێزی باران بارین عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.