سوودانی: بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئارامییان له عێراق نه‌هێشتووه
سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری لە زیادبوونی دیاردەی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە وڵاتەکە دەدات
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نیگه‌رانه له زۆری ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له وڵاته‌كه‌ی و باس له‌وه ده‌كات، هیچ ئارامییه‌كیان له عێراق نه‌هێشتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه‌ته مایه‌ی نائارامی بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێ، بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حكومه‌ت هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و به‌هێزی بۆ كۆتایی هێنان به بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستپێكردووه.
سوودانی له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد، له‌ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕی زانیاری له نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دیكه توانیومانه له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ست به‌سه‌ر 6 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرین.
جێی باسه، به‌هۆی نزیكی سووریا و ئێران له سنووری عێراق ئه‌و وڵاته بووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كاركردن تیایدا، جگه له‌وه‌ش به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی هه‌ژاری و نه‌بوونی هۆشیاری پێویست به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق خواستێكی زۆر له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه و ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌ران ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه.