عێراق رووبه‌رووی قه‌یرانێكی زۆر له مووچه گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه
ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی جیهانی پێشبینی ده‌كات، قه‌یرانێكی زۆر له مووچه گه‌وره‌تر به‌رۆكی عێراق بگرێت و هۆكاره‌كه‌یشی ئاشكرا ده‌كات
ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی جیهانی هۆشداری به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌دات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا پشت به به نه‌وت ده‌به‌ستن له‌كاتێكدا وڵاته‌كه به‌رده‌وامه له گه‌شه‌سه‌ندنی ڕێژه‌ی دانیشتووان و له داهاتوودا شكستی گشت سێكته‌ره‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوه‌ندی ره‌وا بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ستراتژییه‌كان بڵاویكرده‌وه، ئابووری عێراق له لێواری دارمانه و قه‌یرانی ئه‌مجاره زۆر له قه‌یرانی مووچه گه‌وره‌تره، چونكه ئه‌م وڵاته ته‌نیا پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت و به‌ره‌ده‌وامیش ژماره‌ی دانیشتووانی زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌رفه‌تی نه‌بوونی هه‌لی كار به‌خێرایی وه‌ك كێشه‌یه‌كی چاره‌سه‌رنه‌كراو گه‌شه بكات و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییش كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی بێ چاره‌سه‌ری ئه‌م وڵاته‌یه.
ئه‌و ناوه‌نده جیهانییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیچ متمانه‌یه‌ك به حكومه‌تی عێراق نه‌ماوه و شكست و هه‌ره‌سهێنانی به‌رده‌وامی كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی بووه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه و جگه له‌مه‌ش ئاسایشی ئاو و خۆراك له مه‌ترسیدایه و به‌رده‌وام له‌نێو شكستدا ده‌سوورێته‌وه.
له كۆتاییدا ئه‌و ناوه‌نده به نیگه‌رانییه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه گه‌نده‌ڵی و لاوازی له كه‌رتی تایبه‌ت و نه‌بوونی به‌رهه‌می كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا له داهاتوودا عێراق تووشی گه‌وره‌ترین جه‌نگی ئابووری ده‌كات.