كڕینی كه‌لوپه‌لی ناپێویست كورتهێنانی له بودجه‌ی عێراق دروستكرد
بودجه‌ی عێراق تووشی كورتهێنانێكی گه‌وره و مه‌ترسیدار بوو
ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو بودجه‌ی عێراق تووشی كورتهێنانێكی گه‌وره بووه و له‌م باره‌یه‌وه هۆشداری ده‌درێت و ئاشكرا ده‌بێت، كه به‌هۆی كڕینی كه‌لوپه‌لی ناپێویسته‌وه كورتهێنانێكی گه‌وره له بودجه‌ی عێراق ڕوویداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕوانگه‌ی ئیكۆ بڵاویكرده‌وه، به‌نزیكه‌یی 18 ترلیۆن دینار بودجه‌ی عێراق ڕووبه‌رووی كورتهێنان بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، چونكه كورتهێنانه‌كه به‌رده‌وامه و هۆكاری سه‌ره‌كیشی په‌یوه‌ندی به كڕینی كه‌لوپه‌لی ناپێویست و پاره به‌فیڕۆدان له سه‌دان خزمه‌تگوزاری بێ كه‌ڵك و ناپێویست.
ڕوانگه‌كه، كه چاودێری كاروباری عێراق ده‌كات ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوول بریتی بووه له 91 ترلیۆن دینار و 168 ملیار دینار، به‌ڵام تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوول كۆی خه‌رجییه‌كان بریتی بووه له 108 ترلیۆن دینار و 854 ملیار دینار، كه ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و قه‌یرانه داراییه‌كانی عێراق زیاتر و زیاتر قووڵ ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق خه‌رجی ناپێویست بێ گوێدانه داهاتی وڵات ده‌كه‌ن، بۆیه پێشنیاز كراوه كه خه‌رجییه‌كان كه‌مبكرێته‌وه و هاوكات كار له‌سه‌ر زۆربوونی داهاتی وڵات بكرێت، تا ساڵانه بودجه‌ی عێراق تووشی كورتهێنان نه‌بێت.