له سبه‌یه‌وه تا پێنجشه‌ممه باران ده‌بارێت
پێشبینی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوبوویەوە و تێیدا هاتووە، کە لە سبەینێوە تا کۆتایی هەفتە باران دەبارێت
وا بریاره له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین ناوچه جاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ هاتنی لافاو و ڕێگریكردن لێی كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه قازڵ ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه حاڵه‌تێكی ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه مه‌ترسی ڕوودانی لافاو هه‌یه، ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هاتنی لافاو كراوه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ڕوونیكرده‌وه، دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌ته‌واوی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له سبه‌یه‌وه زۆرجار بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت و هه‌ندێك جاریش بارانه‌كه نم نمه ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌ته‌واوی نزم ده‌بنه‌وه و خێرایی باش زیاد ده‌كات.
ناوبراو دڵنیایی دا، كه نایانه‌وێت دڵه‌راوكێ بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕێژه‌ی دابارینه‌كه زۆر ده‌بێت و داواشییان نه‌كردووه، كه ده‌وام بوه‌ستێت و له مانگی داهاتووش ژماره‌یه‌م شه‌پۆلی به‌هێزی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌ی كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی كه‌شی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه نووسیویه‌تی، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی شاره‌وانی و ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر، ده‌ستییان كردووه به خاوێنكردنه‌وه‌ی مه‌نهۆل و ئاوه‌رۆكان و به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسی لافاوییان له‌سه‌ره.