بانكی داتای چه‌كه‌كانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت
لە ڕێگەی بانكێكی نیشتیمانییەوە داتای ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له عێراق هه‌ن ڕادەگەیەندرێت
حكومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی بنیادنانی بانكی زانیاری چه‌كه‌كانی حكومه‌ته و ده‌یه‌وێت داتای كۆی ئه‌و چه‌كانه كۆبكانه‌وه كه له عێراقدا هه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیوا مه‌نسوور عه‌لی، به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، كاركردنمان له‌سه‌ر دروستكردنی بانكێكی نیشتیمانی بۆ داتای ئه‌و چه‌كانه‌ی كه له عێراق هه‌ن سه‌ركه‌وتوو بووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین به له‌م بانكه‌دا گرینگی به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بده‌ین له شێوازی به‌رێوه‌بردنی و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ته‌نیا له‌مساڵدا هه‌زاران پارچه چه‌كی جۆرا و جۆر له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و كۆی ئه‌و چه‌كانه ده‌نێردرێنه بانكی نیشتیمانی چه‌كی عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی عێراق دوای كاركردن له‌سه‌ر دروستكردنی بانكی نیشمانی داتای چه‌ك، بووه‌ته ئه‌ندام له ڕیكخراوی بانكی نێوده‌وله‌تی ڕێكخستنی چه‌ك.