شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
له داهاتووییه‌كی نزیك یه‌كێك له به‌هێزترین شه‌پۆله‌كانی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
له داهاتووییه‌كی نزیك یه‌كێك له به‌هێزترین شه‌پۆله‌كانی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت، 200 ملم باران ببارێت و ره‌شه‌با و ته‌رزه و لافاویشی له‌گه‌ڵه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دامەزراوەی جفسی ئەمریكی بڵاویكرده‌وه، به‌پێی نه‌خشه‌ی به‌رده‌ست به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ینه ناوه‌راستی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی یه‌كجار به‌هێزی باران بارین هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه و زیاتر له 200 ملم باران ده‌بارێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، له 7ی ئه‌م مانگه‌وه یه‌كه‌مین شه‌پۆلی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و هاوكات له 10ی مانگ قۆناغی دووه‌می شه‌پۆله‌كه ره‌نگ ده‌داته‌وه و له 15 تا 17ی مانگیش قۆناغێكی دیكه‌ی باران بارین ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی لای خۆیه‌وه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی باران بارین، ئه‌گه‌رچی به سێ قۆناغه به‌ڵام شه‌پۆلی 10ی مانگ به‌ته‌واوی به‌هێز و بێ وێنه ده‌بێت و تا 13ی مانگ باران بارین به‌رده‌وامی ده‌بێت.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زایه‌كی دیكه‌ی كه‌شناسییه و له‌باره‌ی هاتنی ئه‌م شه‌پۆله به‌هێزه‌ی باران بارین باس له‌وه ده‌كات، شه‌پۆله‌كه سه‌رتاسه‌رییه و ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، له‌هه‌ندێك شوێنییش به‌فر ده‌بارێت و له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازییش لافاو دروست ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تائێستا ته‌نیا یه‌ك شه‌پۆلی به‌هێزی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانی رابردوو كه‌مترین ڕێژه‌ی باران باریوه.