هۆشداری له کاتی تەواوبوونی مامەڵەی حاجییان ده‌درێت
وا بریاره سبه‌ی پرۆسه‌ی مامه‌ڵه‌ی حاجییان كۆتایی پێبێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ش هۆشداری دەدرێت
وا بریاره سبه‌ی پرۆسه‌ی مامه‌ڵه‌ی حاجییان كۆتایی پێبێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ش هۆشداری به ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت، كه ناوییان بۆ حه‌ی سالی 2026 گه‌راوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاروان ستوونی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، به پێی ئه‌و ماوه‌یه‌ی دانرابوو ڕۆژی پێنج شه‌ممه كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجییان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت، له ڕێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه ،كه ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌راوه‌ته‌وه تا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تیمه‌كانمان و ستافی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره و نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له رۆژانی شه‌ممه، كه پشووی فه‌رمییه و رۆژانی دیكه له كاتژمێر 08:30 به‌یانییه‌وه، تا كاتژمێر 04:00 ئێواره كار ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی حه‌جخوازان و ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانییان و به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ش له سعودییه دانراوه، پێویسته تا ناوه‌راستی مانگی 1ی ساڵی 2026 هه‌موو رێككاره‌كان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ته‌واو بكرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ده‌بوایه كه له 27ی 11ی 2025 كۆتایی به پرۆسه‌ی مامه‌ڵه‌ی حاجییان بێت، به‌ڵام واده‌كه بۆ 4ی 12ی 2025 كه ده‌كاته سبه‌ی پێنج شه‌ممه كۆتایی به پرۆسه‌كه بهێندرێت.