شادمان مەلا حەسەن: ده‌بێت كه‌یسی لاهور شێخ جه‌نگی بگوازرێته‌وه هه‌ولێر
دوای تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ بەسەر شەڕەکەی لالەزار، سه‌ركرده‌یەکی به‌ره‌ی گه‌ل داوای گواستنەوەی کەیسەکە دەکات
یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی گه‌ل داوای گواستنه‌وه‌ی كه‌یسی گیراوانی لاله‌زار و به‌دیاریكراوی كه‌یسی لاهور شێخ جه‌نگی له سلێمانییه‌وه بگوازرێته‌وه هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی گه‌ل ڕایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئۆتێل لاله‌زار كه‌وتنه ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی تائێستا و دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له 100 ڕۆژ دادگه‌یی نه‌كراون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌براونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر.
سه‌ركرده‌كه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه داوامانكردووه كه‌یسی لاهور شێخ جه‌نگی و گیراوانی دیكه‌ی لاله‌زار به سلێمانییه‌وه بگوازرێته‌وه هه‌ولێر و له‌وێ دادگه‌یی بكرێت، چونكه سه‌رۆكی یه‌كێتی باوه‌ری به دادگه نییه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی داوای گفتوگۆمان لێبكات بۆ پرس و پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قبووڵی ده‌كه‌ین و تائێستاش به‌ره‌ی گه‌ل داوای هیچ پله و پۆست و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی له كابینه‌ی نوێ نه‌كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له به‌ره‌به‌یانی 22 له‌سه‌ر 23ی ئابی ئه‌مساڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی به تۆپ و تانك و درۆن هێرشییان كرده سه‌ر ئۆتۆێل لاله‌زار و سه‌دان كه‌سییان به دیلی ده‌ستگیركرد و توانییان لاهور شێخ جه‌نگی، به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ستگیربكه‌ن و جگه له‌مه‌ش ده‌یان كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون و سووتێندران و كوژران.