هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌داته شۆفێران
هاتووچۆی سلێمانی لەسەر کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100ـم هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان
دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌ڕووی شۆفێراندا كرایه‌وه، هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری به شۆفێران ده‌دات و داوا ده‌كات به وریاییه‌وه ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هاتووچۆی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كرێت، بۆیه پێویسته شۆفێران له‌كاتی لێخوڕین به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌كه‌دا بكه‌ن و ئاگاداری خۆیان بن.
هاتووچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ شه‌قامی 100 مه‌تری به ئاراستەی کەرکوک - قەرەداغ - تانجەرۆ و به پێچه‌وانه‌وه‌ش به ڕووی شۆفێراندا كرایه‌وه و هاوكات ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ئاراستەی تانجەرۆ وە دێن لە کۆتایی شەقامی 100 مەتری به‌هۆی کارکردن لە پردی تاسلوجە پێویسته بچنە سەر شەقامی کەرکووک – سلێمانی و دواتر ئاراستەی خۆیان وەربگرن بۆ دەرچوون لە شاری سلێمانی.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی هاتووچۆی سلێمانی باس له‌وه‌ش كراوه، شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەتوانن لە ئێستادا شەقامی 100 مەتری بەکاربهێنن و لەو ئاراستانەی کە دیاری کراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی لۆد و قەره‌باڵغی لەسه‌ر شەقامی ڕاپەرین سلێمانی و شەقامی بازنەیی مەلیک محموود.
له كۆتاییدا داوا لە شۆفێران ده‌كات، كه بە وریاییەوە شەقامەکە بەکار بهێنن لەبەر ئەوەی هێشتا کارکردن لە شەقامەکەدا بەردەوامە و تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن بە شەو و ڕۆژ.