له عێراق 10 هه‌زار به‌ندكراوی دیكه ئازاد كران
زیاتر له 10 هه‌زار به‌ندكراوی دیكه‌ی نێو گرتووخانه‌كانی عێراق ئازاد كران
له‌درێژه‌ی ئازادكردنی گیراوانی عێراق و له پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌دا زیاتر له 10 هه‌زار به‌ندكراوی دیكه‌ی نێو گرتووخانه‌كانی عێراق ئازاد كران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌كانی ڕابردوو زیاتر له 10 هه‌زار زیندانی به یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد كراون و به دیاریكراوی 10 هه‌زار و 434 زیندانی له‌نێو گرتووخانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی نێردراونه‌ته ماڵه‌وه و ئازادییان پێ به‌خشراوه.
وه‌زاره‌تی داد باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و 10 هه‌زار زیندانییه یاسای لێبووردنی گشتی داد ده‌یانگرێته‌وه، بۆیه‌ش بله‌ژێر ڕۆشنایی یاسا و ده‌ستوور ئازاد كراون.
ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه له عێراق له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبووردنی گشتی زیندانیكراوان ئازاد ده‌كرێن و ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ژماره‌ی ئازادكراوان به یاسای لێبووردنی گشتی ئاشكرا ده‌كات.