له 2026 پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن خه‌رج ده‌كرێت
وا بریاره، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان خه‌رج بكرێت
وا بریاره، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان خه‌رج بكرێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه نه‌به‌رد عومه‌ر، به‌رێوه‌به‌ری هه‌لبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای سالی نوێوه و له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی سالی 2026 كۆمسیۆن پاره‌ی كۆی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان خه‌رج ده‌كات.
به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، بری پاداشتی كارمه‌نده‌كان جیاوازه و په‌یوه‌سته به‌و ئه‌ركه‌ی بینویه‌تی و ئه‌و ڕۆڵه‌ی له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌دا گێڕاوییه‌تی، قوتابی و ده‌رچووی زانكۆ، یان كارمه‌ندی حكومی هه‌ر یه‌كێك له‌مانه بری پاداشته‌كه‌یان جیاوازه.
ناوبراو ئاشكرای كرد، كه 300 هه‌زار بۆ ڕێكخه‌رێكی ناوه‌ندی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بێت داندراوه، 400 هه‌زار بۆ ڕێكخه‌ری ناوه‌ندی ده‌نگدان به‌و مه‌رجه‌ی قوتابی یان ده‌رچووی زانكۆ بێت داندراوه.
سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌به‌رانی بنكه‌كانی ده‌نگدان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بێت 200 هه‌زاری پێده‌درێت و ئه‌گه‌ر ده‌رچووی زانكۆ یان قوتابی بێت 300 هه‌زاری پێده‌درێت.
له كۆتاییدا باسی له كارمه‌ندانی ناوه‌ند یان بنكه‌كانی ده‌نكدان كرد و گووتی: "بڕی پاداشتییان جیاوازه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری حكومی بێت 150 هه‌زار پاداشتی بۆ داندراوه و ئه‌گه‌ر قوتابی یان ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه بێت، بری 250 هه‌زار دیناری له‌پای هه‌وڵ و ماندووبونی له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه بۆ داده‌ندرێت".