گه‌وره‌ترین فراكسیۆنین و هه‌ر ده‌بێت سوودانیش ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران
هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سوودانی ڕاگه‌یاندراوێكی توندی بڵاوكرده‌وه
ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی كه له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانییه‌وه ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت، به‌توندی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دێته ده‌نگ و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وان گه‌وره‌ترین فراكسیۆنن و ده‌بێت كاندیده‌كه‌ی ئه‌وان كه سوودانییه ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان بڵاویكرده‌وه، ئێمه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین و جه‌خت له سه‌ركه‌وتنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان بۆ پۆستی سه‌ركوه‌زیران ده‌كه‌ینه‌وه و ته‌نیا ئه‌و كاندیده‌شمان هه‌یه و مافی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانه كه ئه‌م پۆسته به‌ده‌ست بهێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه هاتووه، ده‌بێت كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق بریتی بێت له به‌رنامه‌یه‌كی پته‌و و به‌هێزی ئابووری و ئه‌منی بێت و كار بۆ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییانی عێراق بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سوودانی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق توانی 45 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێنێت و له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ببێته زۆرینه.