یه‌كێتی بریاری دوورخستنه‌وه‌ی حه‌مه سوور دووشیوانی ده‌ركرد
بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، حەمە سوور لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق و له بازنه‌ی دهۆك تووشی شكستێكی گه‌وره بوو، بریاری دوورخستنه‌وه‌ی حه‌مه سوور دووشیوانی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بریاریدا به دوورخستنه‌وه‌ی حه‌مه سوور دووشیوانی، بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مه‌ش له كاردانه‌وه‌ی شكستی ئه‌و حیزبه كه له بازنه‌ی دهۆك تووشی بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، یه‌كێتی له بازنه‌ی دهۆك بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین شكستی سیاسی بوویه‌وه، كه هیچ به‌ربژێرێكی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌و بازنه‌یه سه‌رنه‌كه‌وت و به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆكی لیست و ژماره‌یه‌ك به‌ربژێری دیكه به‌ر له هه‌لبژاردن وازهێنانی خۆیان ڕاگه‌یاند.
جێی باسه، ناردنه ماڵه‌وه‌ی حه‌مه سوور دووشیوانی له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی لیوا ئه‌یوبه گره، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای 3 و 7ـی یه‌كێتییان بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته و به بڕیاری تاكه كه‌سی نارده ماڵه‌وه و گۆڕانكارییان له به‌رپرسیارییه‌تییه‌كه‌یان كرد.