پیرۆزبایی 1 ملیۆن ده‌نگتان لێ ده‌كه‌ین
شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كرد و پیرۆزبایی 1 ملیۆن ده‌نگه‌كه‌ی پارتییان لێ‌كرد
شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كرد و پیرۆزبایی 1 ملیۆن ده‌نگه‌كه‌ی پارتییان لێ‌كرد و نیگه‌رانییان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆمۆر نیشاندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه، بەڕێز ماسامیچی سوگایا بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن و بەڕێز ئاکیارا ئیندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و چەند دیپلۆماتکاری تری ژاپۆن گه‌یشتنه لای سه‌رۆك بارزانی و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی و بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگیان لە سەرۆک بارزانی کرد و بە نیشانەیەکی ڕوونیان لە پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو خەڵک هەژمار کرد.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن نیگەرانی خۆیان بۆ هێرشی ئەم دواییەی سەر کۆرمۆر نیشاندا و ئیدانه‌یان كردووه و گوتوویانه، کە ئەم هێرشانە دژی سەقامگیریی وزە و ئابووریی عێراق و ناوچەکەیە.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه هاتووه، سه‌رۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی میوان پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولای کرد و ڕایگەیاندن گەلی کوردستان هەمیشە ڕوانگەیەکی ئیجابیان بۆ گەل و دەوڵەت و شارستانیەتی ژاپۆن هەبووە. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هۆکارەکانی پشت هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە هێرش و هەڕەشانە کاروانی پێشکەوتنی هەرێم ناوەستێنێت. لەدرێژەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کەموکوڕییەکانی یاسای هەڵبژاردن و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق.