مه‌زڵووم عه‌بدی و ئۆجه‌لان كۆده‌بنه‌وه
مه‌زڵووم عه‌بدی و ئۆجه‌لان لەسەر ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی به‌یه‌كه‌وه واژۆیان له‌سه‌ر كرد کۆدەبنەوە
وا بڕیاره، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو هه‌ر یه‌كه له مه‌زڵووم عه‌یدی و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كۆببنه‌وه و له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی سیاسی گرینگ ڕێككه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ناوه‌ندی ته‌مه‌ل بۆ توێژینه‌وه بڵاویكرده‌وه، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چنه توركیا و له‌وێ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی داهاتووی كورد و ڕۆڵی له ناوچه‌كه به‌رێوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی بۆ توركیا كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه كه ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی به‌یه‌كه‌وه واژۆیان له‌سه‌ر كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ده‌م پارتی ده‌بێت بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی به ئامانجی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داهاتووی كورد له توركیا و باكووری كوردستان و ناوچه‌كه.