یه‌كێتی له‌سه‌ر داوای كوڕانی كۆسره‌ت ره‌سوول بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی لیوا ئه‌یوبه گڕه‌ی داوه
بۆچی لیوا ئه‌یوبه گڕه دوورخرایه‌وه؟
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بریاری دوورخستنه‌وه‌ی لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای 3 و 7ـی حیزبه‌كه‌ی خۆی ده‌ركرد، بۆ یه‌كه‌مجار هۆكاری ده‌ركردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت.
چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، یه‌كێتی بریاریدا لیوا ئه‌یوبه گڕه، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای 3 و 7ـی یه‌كێتی دووربخاته‌وه و كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ناوی شه‌مسه‌دین زێباری له شوێنه‌كه‌ی ئه‌و جێگیر كرد و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی لیوا ئه‌یوبه گڕه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و پێده‌چێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو بریارێكی گرینگ له‌سه‌ر داهاتووی سیاسی خۆی بدات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پایته‌خت میدیا، هۆكاری ده‌ركردنی لیوا ئه‌یوبه گڕه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شوباتی 2024 و ئه‌و كاته‌ی كه كێشه‌ی كوێخا دێرین له ئارادا بووه، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی نه‌چووه‌ته ژێر باری داواكاری كوره‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوول و له‌م كاته‌شدا نێوانیان تێكده‌چێت و به ورددی كارییان له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو كردووه.
پایته‌خت میدیا زانیویه‌تی، دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به هه‌ر یه‌كه له شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوول و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوول و بریاری دوورخستنه‌وه‌ی لیوا ئه‌یوبه گڕه له‌لایه‌ن یه‌كێتیییه‌وه له‌سه‌ر داواكاری بنه‌ماڵه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوول بووه.
جێی باسه، له ئێستادا بریاریدا لیوا ئه‌یوبه گڕه، لێپرسراوی پێشووی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای 3 و 7ـی یه‌كێتی گه‌راوه‌ته‌وه بۆ نێو گونده‌كه‌ی له شه‌قڵاوه و له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانی و خزمه‌كانی خۆی سه‌رقاڵی ده‌ركردنی دواین بریاره له‌سه‌ر ژیانی سیاسی.