هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر زیانی 20 ملیۆن دۆلاری هه‌بووه
قه‌باره‌ی زیانی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر ئاشكرا بوو
دوای ئه‌وه‌ی هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و زیاتر له %80ی كاره‌بای ته‌واوی كوردستان پچڕا بۆ یه‌كه‌مجار زیانه‌كان و شێوازی هێرشه‌كه به داتا و ئامار ده‌خرێته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی وزه‌ی كوردستان بۆ شه‌فافییه‌ت له پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز بڵاویكرده‌وه، بەهۆی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر کێلگەی کۆرمۆرەوە زیاتر لە دوو ڕۆژه کێلگەکە لە بەرهەمهێنان وەستاوە، بەمەش بە خەملاندنی رێکخراوی روانگەی وزەی کوردستان زیاتر لە 5.9 ملیۆن دۆلار تەنها زیانی وەستانی بەرهەمهێانی کێلگەکەیە.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی بواری شه‌فافییه‌تی نه‌وت و گاز ئاماژه به‌وه دراوه، ڕۆژانه لە کێلگەکە 530 مقمق گازی سرووشتی بەرهەمهێنان هەبووە و نرخی یەک مقمق 5000$ دۆلارە، کە دەکاتە 2650000$ دوو ملیۆن و شەش سەد و پەنجا هەزار دۆلار بۆ هەر رۆژێک و كێڵگه‌كه ڕۆژانه 1580 تۆن گازی شل LPG بەرهەمی هەبووە و هەر تۆنێک گازی شل بە 500 $ دۆلاره و 790000$ هەزار دۆلار دەکات، هاوكات ڕۆژانه زیاتر لە 22000 هەزار بەرمیل کۆندێسەیت بەرهەمی كێڵگه‌كه‌یه، کە نرخی هەر بەرمیلێک 63$ دەکاتە 1368000$ یەک ملیۆن و سێ سەد شەست و هەزار دۆلار بۆ هەر ڕۆژێك.
له به‌شێكی دیكه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، هەر بەهۆی هێرشەکەوە، کە بەر تانکی کۆگای کۆندێنسەیت کەوتووە، کە نزیک بە نیوەی تانکەکە ماددەی کۆندێنسەیت تێدابووە، ئه‌م بڕه‌ش دەکاتە 80 هەزار به‌رمیل و نرخی هەر بەرمیلێک بە زیاتر لە 63$ دۆلارە ئەم زیانەش بە بەهای زیاتر لە 50.040000 پێنج ملیۆن و چل هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت و هێرشەکەش یەکێک لە گەورەترین تانکی کۆگاکانی كردووه‌ته ئامانج، کە توانای کۆگاکردنی زیاتر لە 3م25،440 (160،000 به‌رمیل) ماددەی هەبووە و زەرەر بەر بەشێک لە هێڵەکانی بۆڕی و پەمپەکانی کێڵگەکە کەوتووە، کە ئەم زیانەش بە بەهای زیاتر لە 5$ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
له كۆتاییدا كۆی قه‌باره و زیانی ئه‌م هێرشه گه‌وره و مه‌ترسیداره‌ی ئاشكرا كردووه و نووسیویه‌تی، کۆی گشتی زەرەر و زیانەکان لە ساتی هێرشەکەوە تا ئه‌مڕۆ بە زیاتر لە 20$ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت و جگە لە تێچووی ساتی ڕوودانی ئاگرەکە و کووژاندنەوەی و ئەو خەرجییانەی پێویستە بۆ دووبارە دەستکردن بەکارکردنەوە لە كێڵگه‌كه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی 26 له‌سه‌ر 27ی تشرینی دووه‌م كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به درۆن كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه كێشه بۆ كاره‌بای %80ی هه‌رێمی كوردستان دروست بوو و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر تۆره‌كانی كاره‌با دروست كرد و ئه‌م ڕووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و تائێستاش كێشه‌ی پچڕانی كاره‌با به‌هۆی ئه‌م هێرشه فراوان و مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان به‌رده‌وامه.