واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست ئاشكرا بوو
مووچەی 42 هه‌زار و 33 مامۆستا بۆ مانگی 9 هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆرانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت
وا بریاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا كه ژماره‌یان 42 هه‌زار و 33 مامۆستایه بۆ مانگی 9 هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆرانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌لی ره‌ئووف، نوێنه‌ری نوێنه‌ری گشتی مامۆستایانی گرێبه‌یست ڕایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و به دیاریكراوی له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه ده‌ست به پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9ی مامۆستایانی گرێبه‌ستی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، 4 هه‌زار و 100 مامۆستای گرێبه‌ست له‌سه‌ر پشكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مووچه وه‌رده‌گرن و 37 هه‌زار و 933 مامۆستای دیكه‌ی گرێبه‌ست له‌سه‌ر پشكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ڕۆژی یەک شەممە ڕێككه‌وتی 30ی تشرینی دووه‌می 2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێ شەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.