ڕێباز حه‌ملان: به‌غدا تیرۆریستان ئاشكرا ناكات
ڕێباز حه‌ملان لەسەر هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ هاتە دەنگ و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات هەڵوێست بنوێنێت
ڕێباز حه‌ملان نیگه‌رانه له هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی توند له حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت و پێیوایه پارێزگاری له تیرۆریستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڵاویكرده‌وه، حکومەتی فیدڕاڵ لە بەغدا هیچ کات بکەرانی هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەولێر و دامەزراوە نەوتی و غازییەکانی ئاشکرا نەکردووە، هیچ کەس و لایەنێکیش سزا نەدراون لەسەر ئەو کارە تیرۆریستیانه و ئێستا كاتییه‌تی هەڵوێستی جیددی هەبێت.
یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌باره‌ی ئامانجی هێرشه‌كه‌وه نووسیویه‌تی، ئامانجی ئه‌م هێرشه ترسنۆكانه و تیرۆریستییه بریتییه له دروستكردنی فشاری سیاسی و كووژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری له ماڵ به ماڵی هه‌رێمی كوردستان و تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری و تێكدانی ژێرخانی ئابووری و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ڕێباز حه‌ملان له كۆتاییدا باس له‌وه ده‌كات، پیلانگێڕان و هێرشکەرانی سەر کۆرمۆر و چاو ساغەکانیان نەخزمەتی خه‌ڵكییان پێ دەکرێت و نە ئامانجیانە خزمەت بکەن، ئامانجیان تەنها تێکدان و کاولکارییە و نابێت ئەم پیلانە رەشەی تیرۆریستان بێ دەنگی لێ بکرێت.