ئه‌و خانوانه‌ی له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت دروستكراون تاپۆ ده‌كرێن
پرۆسه‌ی تاپۆكردنی خانووه زێده‌رۆكان ده‌ستی پێكردووه
پرۆسه‌ی تاپۆكردنی خانووه زێده‌رۆكان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستی پێكردووه و بریاره له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا ئه‌و خانوانه‌ی كه له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت دروستكراون تاپۆ بكرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی قایمقامییه‌تی شاره‌كه ده‌ستی پێكرد و له قۆناغی یه‌كه‌مدا هاووڵاتییان له‌ڕێگه‌ی شاره‌وانییه‌وه مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌ش كردووه و له قۆناغی دووه‌مدا لێژنه‌یه‌ك سه‌ردانی خانووه‌كانی كردووه و زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای ته‌واوبوونی ڕێككاره‌كان كۆی زانیارییه و به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌نێردرێته به‌غدا و دواجار به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ڕێككاره‌كان كۆتایی پێده‌هێندرێت و بریاره‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێات.
جێی باسه، ده‌رچوونی بریاری تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان ئه‌و خانووانه‌ش ده‌كرێته‌وه، كه له‌سه‌ر مولكی ده‌وله‌ت دروستكراون.