ئه‌ورووپا سۆشیاڵ میدیا له هه‌رزه‌كاران قه‌ده‌غه ده‌كات
به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی ده‌روونی منداڵان و هه‌رزه‌كاران له ئه‌ورووپا بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی سۆشیاڵ میدیا درا
به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی ده‌روونی منداڵان و هه‌رزه‌كاران له ئه‌ورووپا بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی سۆشیاڵ میدیا و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درا.
په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا بریاری په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه یاسای قه‌ده‌غه كردنی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بۆ هه‌رزه‌كاران ده‌كرد و له داوا نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپای كردووه ده‌ڵێت: "پێویسته به زووترین كات ئه‌م پڕۆژه یاسایه جێبه‌جێ بكرێت".
له ورده‌كاریی پڕۆژه یاساكه‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا هاتووه، ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نییان له خوار 16 ساڵدایه به‌بێ ئاگاداری دایك و باوكییان بۆیان نییه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن و ئه‌و منداڵانه‌یش كه ته‌مه‌نییان له خوار 13 ساڵدایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت هیچ پلاتفۆڕمێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن.
جێی باسه، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بریاره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و سكاڵا زۆرانه‌ی كه له‌لایه‌ن دایكان و باوكان تۆمار كراون و تیایدا نیگه‌رانن به‌هۆی سۆشیاڵ میدیاوه ده‌روونی منداڵه‌كانییان تێكچووه.