شۆفێرانی كۆیه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و كامێرای نوێ كه‌وتنه كار
شۆفێرانی كۆیه له كه‌وتنه كاری ژماره‌یه‌ك كامێرای نوێی تۆمار كردنی سه‌رپێچی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
شۆفێرانی كۆیه له كه‌وتنه كاری ژماره‌یه‌ك كامێرای نوێی تۆمار كردنی سه‌رپێچی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و داوا ده‌كرێت پابه‌ندی یاسا بن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هاتووچۆی كۆیه بڵاویكرده‌وه، شۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەمشەو دوای کاتژمێر 12ی شه‌و کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی له سێ ڕیانی مەلای گەورە ده‌كه‌ونه كار و ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچی تۆمار ده‌كه‌ن.
هاتووچۆی كۆیه باس له‌وه ده‌كات، تۆمار كردنی سه‌رپێچییه‌كان بریتین له 1_ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له چرای سوور بدات 2_ ئەو ئۆتۆمبێلانه‌ی به زیاتر لە خێرایی 60 کم لە کاتژمێرێکدا لە چرای سەوز دەڕۆن 3_ ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە چرای سوور ناوەستن و یوتێرن (سوڕانەوە) ده‌كات 3_ ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەسەر هێڵی پەڕینەوە دەوەستن کاتێک چراکە سووره.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه هاتووه، هیوادارین شۆفێران پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆبن.