60 هه‌زار مووچه‌خۆری دیكه بوونه خاوه‌ن كارتی بانكی هه‌ژماری من
هه‌زاران هه‌زار مووچه‌خۆری دیكه خۆیان له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆمار كرد
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به بانكیكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كورستان هه‌زاران هه‌زار مووچه‌خۆری دیكه خۆیان له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 7 ڕۆژی رابردوودا زیاتر له 60 هه‌زار مووچه‌خۆری دیكه له شار و ارۆچكه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان له هه‌ژماری من تۆمار كردووه و بوونه‌ته خاوه‌ن كارتی بانكی و بۆ له‌مه‌ودوا ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی و ئه‌لیكترۆنی مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
جێی باسه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویكرده‌وه، لەدوای سەری ساڵ مووچە تەنها لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری منەوە خەرج دەکرێت، وە هەر کەسێک بەشدار نەبێت لە پڕۆژەی هەژماری من مووچە وەرناگرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت و ئەمساڵ دوا مۆڵەتە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بۆسەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2023 پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه به ئامانجی به بانكیكردن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا و له‌ئێستاشدا زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری مووچه‌خۆران خاوه‌ن كارتی بانكی هه‌ژماری منن.