كۆمسیۆن وه‌ڵامی تانه‌كان ده‌داته‌وه
كۆمسیۆن ده‌ست به وه‌ڵامدانه‌وه و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌رییه‌وه ده‌كات
له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن سه‌دان تانه له‌سه‌ر شێواز و ئه‌نجامه‌كه‌ی تۆمار كراوه و كۆمسیۆنییش ده‌ست به وه‌ڵامدانه‌وه و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌رییه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، 872 تانه له كۆی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق تۆمار كراوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 406 تانه‌مان ئاماده كردووه و به‌ره‌و ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئاڕاسته كراوه و له‌ئێستاشدا وه‌ڵامی 36 تانه‌مان بۆ هاتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای 3 ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن نزیكه‌ی 900 تانه تۆمار كرا و كۆمسیۆنیش هه‌ر تانه‌یه‌ك بنێرێت بۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌بێت له ماوه‌ی 10 رۆژ دا وه‌ڵامی تانه‌كه و ورده‌كارییه‌كه‌ی بنێرێته‌وه.