چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌بێت ناوبانگی باش بێت
بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە کابینەی نوێی حکومەت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌یه‌كی شاره‌زا پێکدەهێنێت
مه‌رجی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق ئاشكرا بوو
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆچوونی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
عامر فایز، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاند، بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران لێژنه‌یه‌كی شاره‌زامان پێكهێناوه و به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌و كه‌سه‌ی كاندید ده‌بێت بۆ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌بێت ناوبانگی باش بێت، ده‌ستپاك و خاوه‌ن توانا و لێهاتوویی بێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باسی له‌وه‌ش كرد، پێمان باشه هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان خاوه‌ن یه‌ك كاندید بن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار و به كاندیدێكی هاوبه‌شه‌وه بێنه نێو ململانێی وه‌رگرتن و به‌ده‌ست هێنانی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا كۆتایی مانگی داهاتوو دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق ناوی كاندیده ده‌رچووه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند ده‌كات و دواتریش ڕاسته‌وخۆ و به‌پێی ده‌ستوور سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆككۆمار دیاری ده‌كرێت.