ئه‌مریكا داوای به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان ده‌كات
نوینه‌رانی ئه‌مریكا له عێراق داوای به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ره‌كانی جه‌یهان ده‌كه‌ن
نوینه‌رانی ئه‌مریكا له عێراق داوای به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ره‌كانی جه‌یهان ده‌كه‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و ڕێككه‌وتنه ستراتیژییه‌ی كراوه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چاشوا هاریسۆن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت ئەم ڕێکكەوتنە سێ لایەنەی له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان كراوه بەردەوام و درێژخایەن بێت و چارەسەری ئاستەنگ و هەموو ئەو گرفت و کێشانەش بکرێت کە دێتە بەردەمی ڕێکەوتنەکە.
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق باسی له‌وه‌شكرد، پشتیوانی لە وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێم دەکه‌ین و بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بابەتێكی ستراتیژیی و گرنگە لەلای ئیدارەی ئەمەریكا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا چاشوا هاریسۆن ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، به‌رده‌وامی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌ره‌و پێشچوونی هه‌نگاوه‌كان زۆر خۆشحاڵی كردووین.