له عێراق 1 ملیۆن كرێكاری قاچاخ هه‌یه
ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ له‌باره‌ی بوونی هه‌زاران كرێكاری بیانی له عێراق زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات
ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ له‌باره‌ی بوونی هه‌زاران كرێكاری بیانی له عێراق زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "نایاساییه و به قاچاخ هاتوون".
عەلی عەبادی، سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ لە بەسرە ڕایگه‌یاند، له سه‌رتاسه‌ری عێراق 1 ملیۆن كرێكاری بیانی نایاسایی هه‌یه و ئه‌و كرێكارانه به‌ناوی گه‌شتیار هاتوونه‌ته خاكی عێراق، به‌ڵام بۆ كاركردن ماونه‌ته‌وه و هیچ مۆڵێكی فه‌رمی و یاساییان نییه.
ناوبراو به نیگه‌رانییه‌وه باسی له‌وه كرد، بێده‌نگی حكومه‌ت له‌ئاست ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی كرێكاری نایاسایی كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر گه‌نجان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌لی كار كه‌متر ده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجان وه‌ك پێویست نابێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نزیكه‌ی 200 هه‌زار كرێكار له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی میسان و زیقار و به‌سره كار ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و تووره‌یی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایانه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.