فێستیڤاڵی سه‌ری ساڵ له هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی 2026 له هه‌ولێر یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی 2026 له هه‌ولێر یه‌كێك له گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاره‌وانی شاره‌كه چین و توێژه جیاوازه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2026 و لە پێناو نیشاندانی سیمایەکی جوانتر و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کوڕان و کچانی شارە خۆشەویستەکەمان، هەڵدەستین بە سازدانی فێستیڤاڵی نمایشكردنی کاڵا و بەرو بوومی بڕاندەکان و کردنەوە و دانانی چەندین کۆشک و کەپر بۆ بەهرەمەندانی دەست ڕەنگین و شێفی خواردنە کوردەوارییەکان لە سەنتەری شار و لە بەردەم قەڵای هەولێر.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه دراوه، خوازیاران و خاوەن بڕاند و بەهرەمەندان ئاگادار دەکەینەوە، بۆ ناو نووسین دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشی پلاندانان بکەن لە ماوەی سێ ڕۆژ لە ڕۆژی یەکشەممە 2025/11/30، بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە وەرگرتنی کۆشک یاخود کەپر کە بەبێ بەرامبەر دیاری کراوە، تەنیا کرێی هێنان و بردنەوەی کۆشکەکە دەکەوێتە ئەستۆی خوازیارانی بەشداربوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فێستیڤالی سه‌ری ساڵ و ساڵی نوێی 2026 له هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و له 20ی 12ی 2025 ده‌ست پێده‌كات و له 1ی 1ی 2026 كۆتایی پێدێت.