حاجیان تا پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام نه‌ده‌ن ڤیزایان پێ نادرێت
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان: حاجیان تا پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام نه‌ده‌ن ڤیزایان پێ نادرێت
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ناوییان گه‌راوه‌ته‌وه و هۆشدارییان پێ ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاروان ستوونی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ ناوییان بۆ حەج گەراوەتەوە، دەبێت پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەن و لە پشکنینەکە دەربچن ئینجا ڤیزایان پێ دەدرێت.
گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی چەندین لێژنه‌مان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و دواتریش ئەو پشکنینانەی لە سیسته‌م بەرز دەکرێتەوە بۆ سعودییە داناوه، ئه‌مه‌ش تا ڤیزا بە حاجیان بدرێت و پێویستیشه هەموو حاجییان ئەو پشکنینانه ئەنجام بدەن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی سعودییه بریاری داوه هه‌ر كه‌سێك كه دۆخی ته‌ندروستی باش نه‌بێت و كێشه‌ی هه‌بێت، ڤیزای پێ نه‌درێت و پشكنینی پزیشكی ته‌ندروستی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا كردووه‌ته مه‌رجی سه‌ره‌كی.