پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌ورووپییه نیشانه شكێنه‌كان ڕوو له عێراق ده‌كه‌ن
پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند له وڵاته جیاوازه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ نیشانه‌شكێنی ڕوو له عێراق ده‌كه‌ن
پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌ورووپییه نیشانه شكێنه‌كان ڕوو له عێراق ده‌كه‌ن
پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند له وڵاته جیاوازه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ نیشانه‌شكێنی ڕوو له عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش داواكاری گشتی ئیتاڵیای هێناوه‌ته ده‌نگ و به چڕی سه‌رقالی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز بڵاویكرده‌وه، داواكاری گشتی ئیتاڵیا به‌دواداچوونه‌كان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه و سه‌لماندنی ئه‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ئه‌ورووپا، كه بۆ نیشانه شكێنی و كوشتنی مرۆڤ ڕوو له وڵاتانی پڕ كێشه و شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌نێویشیاندا عێراق.
سۆمه‌رییه نیوز له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه بره پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆرییان خه‌رج كردووه تا بگه‌ن به عێراق و چێژ ده‌بینن له كوشتنی مرۆڤ.