پایتەخت

شاندێکی پەرلەمانی تورکیا بۆ دیداری ئۆجەلان دەچنە ئیمڕاڵی

شاندێکی پەرلەمانی تورکیا بۆ دیداری ئۆجەلان دەچنە ئیمڕاڵی
کورتە

مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئۆجەلان، ئەمڕۆ شاندێکی پەرلەمان سەردانی دەکەن

ئەمڕۆ شاندی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا سەردانی زیندانی ئیمراڵی دەکات و دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، شاندی کۆمیسۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی پەرلەمانی تورکیا بۆ دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان سەردانی ئیمڕاڵی دەکەن.

شاندەکە پێکهاتووە لە گولستان کلیچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی دەم پارتی، فەتی ییڵدز، جێگری سەرۆکی پارتی مەهەپە و حوسێن یایمان ئەندامی پارتی ئاکەپە.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لەو دیدارەدا، شاندەکە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گفتوگۆ بکەن و کۆنووسی کۆبوونەوەکەشیان تاوەکو 10 ساڵی دیکە بە نهێنی دەمێنێتەوە و ئاشکرا نابێت.

24 تشرینی دووەم 2025 11:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026