پایتەخت

نرخی ئاو کەمکرایەوە

نرخی ئاو کەمکرایەوە
کورتە

نرخی ئاو بۆ ئەو کەسانەی تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە کەمکرایەوە

نرخی ئاو بۆ ئەو کەسانەی تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە کەمکرایەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت بەزووترین کات پێوەری ئاو ببەستن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی سوودمەندبوونی هاووڵاتییان بە بەستنی پێوەری ئاو و کەمکردنەوەی قەرزی کەڵەکەبووی کرێی ئاو و کەمکردنەوەی بەفیرۆدانی ئاو، بڕیاریدا کە دەرفەتێکی دیکە بدات بەو هاووڵاتییانەی تاوەکو ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە.

 

بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە 24ـی 11ـی 2025 تا 1ـی 4ـی 2026 بەم شێوەیەیە:

 

-دەرەوەی شار نرخی کرێی ئاو لە 45 هەزارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ 10 هەزار.

 

-سەنتەری شار نرخی کرێی ئاو لە 45 هەزارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ 20 هەزار دینار، لەم بڕەش داشکانی %20ـی بۆ دەکرێت بەو مەرجەی پابەند بێت بە بەستانی پێوەری ئاو.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕوونیکردەوە، لەبەیانیەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئامادە دەبێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکە داوا لە هاووڵاتیانی دەکەن سوود لە دەرفەتەکە وەربگرن.

23 تشرینی دووەم 2025 22:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025