گوته‌بێژی پارتی: مه‌رج نییه پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتی بێت
مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی لە بارەی پێکهێنانی حکومەت جەخت دەکاتەوە، کە مه‌رج نییه پۆستی سه‌رۆككۆمار بۆ یه‌كێتی بێت
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچوونی حیزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت و كابینه‌ی نوێ ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، به‌پێی ده‌ستوور پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق مافی كورده و ده‌بێت بۆ كوردییش بێت، هه‌رچی له‌نێو كورده ئه‌و پۆسته مه‌رج نییه هه‌موو كات بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت.
گوته‌بێژی پارتی ئه‌وه‌شی باس كرد، ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان وای ده‌بینین لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت ده‌بێت بێ جیاوازی كار بۆ ته‌واوی گه‌لی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری له سه‌رووی هه‌موو شتێكدایه.
مه‌حموود محه‌ممه‌د باسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی كوردستانی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه پارتی ئاماده‌یی خۆی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌ربڕیوه و ده‌رگای گفتوگۆی كراوه بووه و ده‌یه‌وێت به خێرایی حكومه‌ت پێكبهێندرێت و نایه‌وێت چیدیكه له‌مه زیاتر دوابكه‌وێت.