ئه‌مریكا په‌یامێكی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بڵاوكرده‌وه
ئه‌مریكا قبوڵی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ناكات
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق په‌یامی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مریكا قبوڵی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ناكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مارک ساڤایا، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق له تۆری ئێكس بڵاویكرده‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به په‌رۆشه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و به وردی چاودێری به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه ده‌كات و له هه‌مان كاتدا قبوڵ ناكات هیچ وڵاتێكی دیكه و ده‌ستێكی ده‌ره‌كی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بێت.
نێرده‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئاشكراشی كرد، بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له داهاتووییه‌كی نزیك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌م و ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ ئه‌نجام ده‌ده‌م.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق هێزه سیاسییه‌كان به چڕی سه‌رقاڵی گفتوگۆ كردن و دانوستاندن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق و له‌نێویشیاندا پرسی پۆسی سه‌رۆكوه‌زیران گه‌رمترین باس و خواسه.