مالیکی چانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی نییە
به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕووخساری سیاسی ناسراو مالیكی چانسی نییه ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران
نوری مالیكی له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا 10 به‌ربژێری سه‌ركه‌وت بۆ په‌رله‌مان و ئه‌مه‌ش پێگه‌ی مالیكی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لاواز كردووه.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ڕاپۆرتێكدا زه‌نگی شكستی مالیكی لێدا و ئاشكرای كرد، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا دووچاری ژماره‌یه‌ك گرفتی نێوخۆیی بووه‌ته‌وه و مالیكی له هاوپه‌یمانییه‌كه ته‌نیا 10 كورسی هه‌یه، بۆیه چانسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نییه و له داهاتوو و له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی دانوستانه‌كان تووشی كێشه و گرفتی فراوان به‌هۆی لاوازی پێگه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خاوه‌ن 175 كورسی په‌رله‌مانییه و له‌نێو ئه‌و فراكسیۆنه گه‌وره‌یه‌دا زیاتر له 20 سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی گه‌وره هه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه لاوازه و ته‌نانه‌ت ناتوانێت له دانوستانه‌كانیش وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و خاون بۆچوونی سیاسی ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، جگه له نوری مالیكی هه‌ر یه‌كه له سوودانی و مسته‌فا كازمی و ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕووخساره سیاسییه دیاره‌كانی عێراق خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماده كردووه.