مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق ڕاگیرا
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بریاری ڕاگرتنی مووچه‌ی ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراقی دا
له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی بریاری ڕاگرتنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌ژێر كاریگه‌ری یاسا و ده‌ستوور بریارماندا به ڕاگرتنی مووچه‌ی كۆی ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بریاره‌كه‌ی دارایی عێراق له ڕۆژی به‌رێوه‌چوونی ده‌نگدانی گشتی هه‌لبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراقه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕاسته‌وخۆ كاره‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی پێهێندرا و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری كاره‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان كۆتایی پێهێندرا.