پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر 7 هەزار و 500 مەتر سێجا ئاوی خاوێن دابین ده‌كات
پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و بێ وێنه‌ی به‌ده‌ست هێناوه
به‌ته‌واوی سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و دۆخی ئاو له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هیچ كێشه و گرفتێكی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕابه‌ر حوسێن، به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر له توانایدایه ڕۆژانه نزیکەی 7 هەزار و 500 مەتر سێجا ئاوی خاوێن به توانایه‌كی به‌رز و بێ هاوتا بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابین بكات.
به‌رێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه وا ده‌كات ئاوی ژێر زه‌وی به فیڕۆ نه‌چێت و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یه له كوالێتی و جۆری ئاو و یه‌كێكه له نایابترین ده‌ستكه‌وته ژینگه‌ییه‌كان.
پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و توانی تا 30 سالی دیكه كێشه‌ی نه‌بوونی ئاو له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات.