ڕێككاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی خێراتر ده‌بێت
هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی سلێمانی زه‌وی وه‌رنه‌گرتبێت زه‌وی پێده‌درێت
شاره‌وانی سلێمانی جه‌خت له زوو ته‌واوكردنی ڕێككاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه و به‌نیازه له داهاتووییه‌كی نزیك زه‌وی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دابه‌ش بكات، كه تا ئێستا زه‌وییان وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، سەرجەم ئەو کار و ڕێككارانه‌ی كه لە لایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەرۆكایەتیمان ئەنجامدراوە، سەرجەمیان تەواوکراون و نێردراون بۆ ئەو فەرمانگانەی کە پەیوەندیدارن بە کووژاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و دەست هەڵگرتن لێیان پاشان ناردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆمارکردنی خانووبەرە.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئه‌وه‌ش هاتووه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له زوو تەواوکردنی قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی تا لە لایەن سەرۆکایەتیمان بتوانرێت دەست بکرێت بە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ماون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی باس له‌وه ده‌كات، چاوەڕێی وەڵامی ئەو فەرمانگانەن تا سەرۆکایەتیمان بتوانن ڕێككاره‌كانی وەرگرتنی ژمارەیان بۆ تەواو بکەن و نووسراوی تۆمارکردنیان بەناوی فەرمانبەرەوە بۆ بنێردرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌دوای ووریاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین له زۆرینه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته خاوه‌ن پارچه زه‌وی و له سلێمانیش تائێستا زیاتر له 20 هه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش كراوه.