هادی عامری نایه‌وێت سوودانی ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران
ڕێكخراوه‌كه‌ى هادى عامرى دژی سوودانی وەستایەوە و داوا دەکات دووبارە نەکرێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق
فراكسیۆنه‌كه‌ی هادی عامری له دژی سوودانی هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت و داوا ده‌كات، دووباره پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی پێ نه‌درێته‌وه.
ئەبو توراب تەمیمی، یه‌كێك له سەرکردەكانی ڕێکخراوی بەدر ئه‌و هێزه سیاسییه‌ی كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایگه‌یاند، هیوادارین چانسی دووه‌م به سوودانی بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیاره‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نه‌درێته‌وه و له شوێنی ئه‌و كه‌سێكی شایسته‌تر و باشتری وه‌ك هادی عامری دابندرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ڕێكخراوی به‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێمه ده‌مانه‌وێت پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وه‌ربگرین و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین و هاوكات كۆی مافه‌كانمان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، فراكسیۆنی ڕێكخراوی به‌دری هادی عامری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق توانی 19 كورسی له په‌رله‌مانی نوێی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت.