تا سه‌ره‌تای 2026 زیاتر له 800 بیر داده‌خرێن
پرۆسه‌ی داخستنی بیرەکانی ئاو درێژه‌ی ده‌بێت و تا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو 800 بیری ئاو داده‌خرێن
وا بڕیاره تا سه‌ره‌تای ساڵی 2026 زیاتر له 800 بیر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابخرێن، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌ره‌و پێشووچوون و نزیك بوونه‌وه له قۆناغه‌كانی كۆتایی پڕۆژه‌ی ئاوی خێرای هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاری ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، به‌هۆی ته‌واو بوونی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی ئاوی خێرای هه‌ولێر زیاتر له 560 بیر له هه‌ولێر داخراون و پرۆسه‌ی داخستنی بیره‌كانییش درێژه‌ی ده‌بێت و تا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو 800 بیری ئاو داده‌خرێن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی پڕۆژه‌ی ئاوی خێرای هه‌ولێر ژماره‌ی ئه‌و بیرانه‌ی كه داخراون و چیتر به‌كار ناهێندرێن، ده‌گاته هه‌زار بیری داخراو و گرفتی كه‌مئاوی به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئێستاش ئه‌و گرفته زۆر به كه‌می ده‌بیندرێت و نه‌ماوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پڕۆژه‌ی ئاوی خێرای هه‌ولێر یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو بووه له نه‌هێشتنی كه‌مئاوی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی داهاتوو به‌ته‌واوی پڕۆژه‌كه ته‌واوبێت و له‌ئێستاشدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له جێبه‌جێكردن و كاركردن له پڕۆژه‌كه به‌ده‌ست هاتووه.